ئیتاڵیاگرنگترین

گۆران ئێریکسن تووشی شێرپەنجە بووە

یاریگا –

سڤێن گۆران ئێریکسنی سویدی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گاردیان، گۆران ئێریکسنی سویدی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی جۆری کوشندە بووە، پزیشکەکان پێیان گوتووە ساڵێکی لە ژیان ماوە.

راهێنەرە سویدییەکە لە مۆندیالی 2006 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای کرد، 11 مانگ لەمەوبەر بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی تەندرووستی دەستی لە پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی کارلستادی سویدی کێشایەوە.

ئێریکسن لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی P1 دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندرووستی خۆی ئاشکراکردووە و گوتییەتی لە باشترین حاڵەتدا ساڵێکم لە ژیان ماوە.

تووشی شێرپەنجە بووم، لە باشترین حەڵەتدا ساڵێکم لە ژیام ماوە، لە خراپترین حاڵەتیش ساڵێک کەمتر. پزیشکەکان ناتوانن یەک رۆژیشم بۆ زیاد بکەن.

باشترە زۆر بیر لە نەخۆشییەکە نەکەیتەوە، پێویستە فێڵ لە مێشکت بکەیت، نابێت هەر لە ماڵەوە دابنیشیت، وا بیربکەیتەوە کەسێکی بەدبەختیت.

جیا لە ئینگڵتەڕا، ئێریکسن راهێنەرایەتی هەریەکە لە یانەکانی لازیۆ، بێنفیکا، گۆتیبۆرگ، رۆما و سامپدۆریای کردووە.

لەگەڵ لازیۆ نازناوێکی سێریا ئەی، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

لەگەڵ بێنفیکاش سێ نازناوی خولی پۆرتوگالی، نازناوێکی جامی پۆرتوگالی و نازناوێکی جامی سوپەری پۆرتوگالی بەدەستهێناوە، لەگەڵ رۆما و سامپدۆریاش بووەتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.

لەگەڵ گۆتیبۆرگی سویدیش نازناوێکی یۆرۆپالیگ، نازناوێکی خولی سوید و دوو نازناوی جامی سویدی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button