ئیسپانیا

نێیمار هاوکاری دانی ئالڤێس دەکات

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی، لە دۆسیەی یاسایی دانی ئالڤێسی هاوڕێی کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی و تاوەکوو ئێستاش لە زینداندایە، هاوکاری دارایی کرد.

رۆژنامەی مارکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە و دەریدەخات دانی ئالڤێس لە دۆسیەکەی لایەنگرێکی گەورەی هەبووە ئەویش نێیمار داسیلڤای هاوتیمی پێشووی بووە کە بڕی 150 هەزار یۆرۆی لەو کاتەیدا هەمووان پشتیان لێی کردبوو وەکوو یارمەتی پێشکەشی کردووە و لە هەمان کاتدا پارێزەرەکەی خۆشی بۆ ناردووە.

جگە لە هەڵبژاردەی بەڕازیل، نێیمار لەگەڵ دانی ئالڤێس لە بارسێلۆنا یاریی کردووە. هەروەها پێگەی مارکا باس لەوە دەکات کە نێیمار لە 9ی ئابی ئەمساڵدا چەندین جار بڕە پارەیەکی وەکوو هاوکاری بۆ ئالڤێس ناردووە. ئەمەش لە دوای ئەوەیکە بنەماڵەی ئالڤێس پەیوەندییان بە نێیمارەوە کرد و داوایان لێکردوە بەهانایانەوە بێت بەمەبەستی یارمەتیدانی کووڕەکەیان. نێیماریش داواکارییەکەی ئەوانی قبوڵ کردووە و بە بڕی 150 هەزار یورو یارمەتی بۆی ناردووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکرێت کە بەشێکی بەرچاو لەم بڕە پارەیە بۆ قەرەبوو کردنەوەی داواکاری دۆسیەکە بووە و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سزاکەی دانی ئالڤێس.

ئالڤێس بە دەستدرێژی سێکسی لەسەر خاکی ئیسپانیا تۆمەتبار کراوە. داواکاری گشتی ئەم وڵاتە باس لەوە دەکات کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 لە شاری بارسێلۆنا ئەم تاوانەی ئەنجامداوە و بەهۆی ئەمەوە دۆسیەکەی چووەتە بەردەم دادگا و تا ئەمڕۆش چەندین جار رێگری لەوە کراوە بە کەفالەت ئازاد بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button