ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

پیکێ لە کڕینی یانەیەکی ئینگلیزی سەرکەوتوو نەبوو

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ کڕینەوەی یانەی ناتس کاونتی ئینگلیزی سەرکەوتوو نەبوون.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە بەرگریکاری بلاوگرانا لە هاوینی رابردووە هەوڵی کرینەوەی یانە ئینگلیزییەکە دەدات، بەڵام دواجار سەرکەوتوو نەبوو دوو برای دانیمارکی توانیان ئەم یانەیە بکڕنەوە.

پیکێ ساڵی رابردووش توانی یانەی ئاندۆرای وڵاتەکەی بکڕێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت دوای وازهێنانی لە یاریکردن هەنگاو بنێت بۆ کاری کارگێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button