ئینگلتەراگرنگترین

تین هاخ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی راده‌گه‌یه‌نێت

یاریگا-

ئیریك تێن هاخی هۆڵه‌ندی و راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ ماڵپه‌ری یانه‌كه‌ی گوتی،  پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێك له‌ یاریزانانی یانه‌كه‌م تا كۆتایی هه‌فته‌ بگه‌رێنه‌وه‌ مه‌شقه‌كان و هه‌ندێكیان بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئاماده‌بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌م ره‌نگه‌ لۆك شاو و ئیركسن و هاری ماگوایه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام پێموایه‌ ماونت پێویستی به‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ ده‌بێت.

مانچێسته‌ر یونایتد له‌ جامی ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر ویگان ئه‌تله‌تیك،به‌هۆی پێكانه‌وه‌ 10 یاریزانی ئاماده‌ نه‌بوو.

یانه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگی گرتوه‌و و به‌ 8 خاڵ له‌دوای تۆتنهامه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button