ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێكی مانچێستەر یونایتد نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئانتۆنی مارسیال یاریزانی فەڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد، نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی، لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

گرێبەستەكەی مارسیال لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ئانتۆنی مارسیال نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی فەنارباخچێی توركیەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا بەرپرسانی یانەی فەنارباخچێی توركی و لەگەڵ ئانتۆنی مارسیال كۆببنەوە، سەبارەت بە پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە یانە توركیەكەوە.

فەنارباخچێ ئامادەیە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە تەمەن 28 ساڵانەكە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2015 مارسیال بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی مۆناكۆوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مارسیال لە 16 یاریدا بەشداری كردووە و تەنیا یەك گۆڵی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button