ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

بەڕێوەبەری کارەکانی محەمەد سەڵاح وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

''تۆ هیچ نازانیت''

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول یەکێکە لەو یاریزانانەی بەردەوام ناوی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا دێت.

رامی عەباس عیسا، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە میسڕییەکە جارێکی دیکە رەتیکردەوە، سەڵاح ریزەکانی رێدز جێبهێڵێت.

لە پلاتفۆرمی ئێکس، بەڕێوەبەری کارەکانی سەڵاح، وەڵامی پۆستێکی کۆنی مانگی ئادار/مارسی رابردوو داوەتەوە، بەڵام تەنیا بە چوار وشە، هەواڵەکەی رەتکردووەتەوە.

تۆ هیچ نازانیت.

سەڵاح یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانەکانی سعودیە و لە هاوینی رابردوودا، زۆر هەوڵی گواستنەوەی درا. تەنانەت ئیتیحاد ئامادەبوو بڕی 150 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی تەرخان بکات، بەڵام لیڤەرپوول ئامادەنەبوو دەستبەرداری ببێت.

جارێکی دیکە باس و خواسی گواستنەوەی سەڵاح هاتووەتە ئاراوە، بەڵام پێناچێت تاوەکو مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو، هیچ شتێکی فەرمی رووبدات.

یاریزانی پێشووی یانەکانی چێڵسی، رۆما، فیۆرێنتینا و بازڵ ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button