ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریاڵ مەدرید بڵاوکرایەوە

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانە بانگێشکراوەکانی بۆ یاری سوپەڕی ئیسپانیا بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانە شاهانەکە لیستی ناوی ئەو  24 یاریزانەی بڵاوکردەوە کە ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکەیان بۆ یاری بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەڕی ئیسپانیا بانگهێشتکردووە.

ئانچێلۆتی هەر یەکە لە تیپو کۆرتوای گۆڵپارێز و ئيدەر ملیتاوی بەرگریکار و داڤید ئالابا و هەروەها لوکاس ڤازکێزی بە هۆی پێکانەوە بانگهێشتی ئەم پاڵەوانەتیە نەکردووە.

ڕیاڵ مەدرید شەوی چوارشەممە لە یاریگای ئەوەل پارک یاریگای تایبەتی یانەی نەسڕی سعودی لە شاری ڕیازی ئەم وڵاتە لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەڕی ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

براوەی یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەڕی ئیسپانیا ڕووبەڕووی براوەی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button