ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی ناوبژیوانێک کارتی سووری شێوە بازنەیی بەکارهێنا؟

یاریگا –

هەینی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، برێنتفۆرد لە یاریگای برێنتفۆرد کۆمیونیتی میوانداری وۆڵڤزی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون و بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

لە خولەکی 9ـی یارییەکە، تۆنی هارینگتنی ناوبژیانی یارییەکە جواو ڤیکتۆر دا سیلڤای یاریزانی وۆڵڤزی بەکارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا.

بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج بوو شێوەی کارتە سوورەکەی ناوبژیوان بوو، کە لە رووداوێکی دەگمەندا لەبری کارتی شێوە لاکێشەیی کارتێکی شێوە بازنەیی بەکارهێنا.

ساتی کارتە سوورەکە

بەپێی پێگەی Givemesport دوو هۆکاری سەرەکی لەپشت بەکارهێنانی ئەو کارتە سوورە بازنەییەن، هۆکاری یەکەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا کەسانی رەنگ کوێر بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان جۆری کارەتەکە بناسنەوە لە رێگەی شێوەکەی.

هۆکاری دووەمیش کارئاسانییە بۆ ناوبژیوانان تە لە رێگەی شێوەی کارتەکە بتوانن خێراتر بڕیارەکانیان بدەن و کار ئاسانییەکە بۆ کارەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button