ئاسیا

کریستیانۆ کۆشکێک لە “دورگەی ملیاردێرەکان” دەکڕێت!

لە وڵاتێکی عەرەبی

یاریگا –

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ماوەیکی نزیکدا دەبێتە خاوەنی کۆشکێکی تایبەت لە دورگەی دارخورما کە لەنێوخۆی وڵاتە کەنداوییەکاندا بە “دورگەی ملیاردێرەکان”یش ناسراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی زانیاریئامێزی پێگەی بلۆمبێرگی بەناوبانگ، ئەفسانە پورتوگالییەکە کۆشکێکی لە ئیماراتی عەرەبی کڕیوە لە دورگەی دار خورما و بڕیارە لە ماوەی ئەم ساڵی 2024 وەریبگرێت و بە فەرمی ببێتە خاوەنی و، بەوەش دەبێتە دراوسێیەکیتری ئەو چەندان ملیاردێرەی جیهان کە لەوێ خاوەنی کۆشکن.

ئەگەرچی نرخی پاڵاسە نوێیەکەی دۆن باس نەکراوە جگە لەوەی بە دەیان ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، بەڵام ئەوە زانراوە کە پێنج ئەستێرەییە و ڕووبەرەکەی 30 هەزار مەتری چوارگۆشەیەو چەندین تایبەتمەندی مۆدێرن و خزمەتوگوزاری لە خۆ دەگرێت. لەوانە شەش ژوور و ڕێگەی گەیشتن بە کەناری دەریاکە. هۆڵێک کە جێگەی حەوت ئۆتۆمبیلی تێدا دەبێتەوە. ئەوانە و مەلەوانگە و مەساجگەی مۆدێرن و ستافی تایبەت.

ئەم وەرزە بۆ کرسیتیانۆ دووەم وەرزە لە گەڵ نەسری سعودی بەردەوامی هەیە پاش ئەوەی مانچستەری جێهێشت و بە گرێبەستی 200 ملیۆن بۆ هەر وەرزێک، پەیوەندی بە یانە زەردپۆشەکەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button