ئه‌وروپائیسپانیا

ڕاهێنەری بەلجیکا: بە ڕای من کۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە

یاریگا- ڕۆبێرتۆ مارتینێز بە لێدوانێک بەرگریی لە تیبۆ کۆرتوای دەکات و هۆکارێکیش باس دەکات کە ڕێگرە لەوەی گۆڵپارێزەکەی پێشکەشی بکات بەتایبەت لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

قسەکانی ڕاهێنەرەکەی بەلجیکا لە میانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەیان بوو بەرامبە سان مارینۆ، ئەو هۆکارێکی جیاوازتر دەزانێت لە زۆرێک لە ڕا جیاوازەکان و ئاماژەی نە نەخۆشییەک کرد لە کۆرتودا هەیە، بۆیە گوتی: “ئەو هێشتا بەدەست هەندێ کێشەوە دەناڵێنێت. کێشەی گەدە و ڕیخۆڵەکانی هەیە. دەنێت بە شێوەیەکی باش لێی ڕزگاری ببێت تا تووشی ڤایرۆسی گەدەی نەکات.”

هەر لەوێدا پرسیار لە مارتینێز کرا، ئایا کۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی جیهان؟ لە وەڵامدا گوتی: “ئەو هەر لە منداڵییەوە خەونی بەوەوە دەبینی یاری بۆ ڕیاڵ بکات، وا ئێستاش خەونەکەی هاتۆتە دی و لەوەدایە کە ئامادەبێت باشترین ئاستی خۆی پێشکەشی یانەکەی دڵخوازی بکات. بە ڕای من دەتوانم بڵێم بەڵێ باشترین گۆڵپارێزی جیهانە.”

هاوکات هەر لە کاتی کۆنفرانسەکەدا  قسەی لەسەر ئیدن هازارد کرد و زیادبوونی کێشی یاریزانەکەی وەک لەمپەرێک نەبینی لەبەردەم پێشکەشکردنی ئەوپەڕی ئاستیدا.

بەلجیکا لە شەش یاری کۆمەڵەکەیدا بردنەوەی تۆمار کردووە و سبەی پێنجشەمەش میوانداری سان مارینۆ دەکات لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020.

بابەتی زیاتر

Back to top button