ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا داوا له‌ تۆپی پێی ئینگلیزی ده‌كات ده‌ستبه‌رداری نه‌ریته‌كه‌ی بێت

ده‌بێت له‌ لیڤه‌رپوول ببه‌ینه‌وه‌

یاریگا-

ئارتێتا رایگه‌یاند، یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول قورسه،‌ به‌ڵام ده‌بێت بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ن.

پێش یارییان به‌رامبه‌ر لیڤەرپووڵ لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئارتێتا راهێنه‌ری ئارسیناڵ گوتی، ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان، دەمانەوێت یارییەکە ببەینەوە، ئێمه‌ به‌ته‌واوی بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ین.

باسی له‌وه‌شكرد، یاری لیڤه‌رپوول هه‌رده‌م زه‌حمه‌ت و ئاڵۆز بووه‌، به‌ڵام  ده‌بێت ده‌رفه‌تی یاریگای خۆمان بقۆزینه‌وه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و سه‌ركه‌وین.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەبێت یارییەکانی دووبارەکردنەوەی جام هەڵبوەشێنێتەوە، ئارتێتا گوتی، به‌لێ کاتی ئەوە هاتووە هەڵبوەشێنرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک وه‌شانه‌ نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ جێبەجێ دەکرێت، دەبینین چی ڕوودەدات، یاریی زۆر دەبێت، نازانم رێگەی گونجاو چییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئه‌م دۆخه‌، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ یارییه‌كانی دووباره‌كردنه‌وه‌ی جام هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button