ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی باس لە ئاستی ئاردا گولەر دەكات

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، باس لە ئاستی ئاردا گولەری توركی و یاریزانی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو ئاراندینا لە یاریگای مۆنتێسییۆ میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

بۆ ئەو یارییە ئاردا گولەر بۆ یەكەم جار بە درێسی ریال مەدریدەوە بینرا، لەو كاتەی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كردووە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2023 ئاردا گولەر لە ریزەكانی فەنەرباچێ بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.

گولەر بۆ ئەو یارییە لە پێكهاتەی سەرەكی یانە مەدریدیەكە بوو، تا لە خولەكی 59 كارلۆ ئانچێلۆتی گۆڕانكاری پێكرد و ڤاڵڤێردی لە جێگای بەشداری پێكرد.

لە لێدوانەكانیدا سەبارەت بە ئاردا گولەر كە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە، كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

كاتژمێرێكی زۆر باش یاری كرد، كوالێتیەكی باش و كارەكتەری خۆی هەیە.

بەردەوام بوو گوتیشی: 

دەبێت لە رووی جەستەییەوە باشتر بێت، من پێداگری لەسەر ئەوە دەكەم كە دەبێت ئارام بگرین لەگەڵیدا و چاوەڕوان بین.

سەبارەت بە پێكانی كاماڤینگا گوتی:

ئەو هەست بە باش بوون دەكات، توشی پێكانێك بوو لە پشتیدا، ئەو لە بارودۆخێكی زۆر باشدایە.

دەربارەی براهیم دیازیش گوتی:

زۆر پاسی لەدەستدا، بەڵام یەکلاکەرەوە بوو، ئێمە یارییەکەمان بە باشی دەستپێکرد، بەڵام دواتر دەستمان کرد بە لەدەستدانی پاسەکان.

سەبارەت بە پێگەی ئۆرێلیەن چوامینی گوتی:

چوامینی یاریزانی ئیرتیكازە، تەنیا لە حاڵەتی لەناکاودا دەبێتە هێڵی بەرگری ناوەڕاست، لە یاری داهاتوودا دەبێتە بەرگریکاری ناوەڕاست.

بەو بردنەوەیە یانە شاهانەكە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button