ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە و پێشبینی یارییەکەی لیڤەرپوول دەکات

''هیوادارم یارییەکی ناوازە ببینین''

یاریگا –

هەرچەندە لیڤەرپوول و ئارسیناڵ ویستی رووبەڕووبوونەوەیان لە قۆناخی سێیەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا نەبوو، بەڵام میکێل ئارتێتا هیوادارە ”رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز” ببێتە دەستپێکێکی نوێی تیمەکە لە ساڵی نوێدا.

ئارتێتا لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئارسیناڵ نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی لە یانەکانی مانچێستەر سیتی و چێڵسی. گەنەرز خاوەنی 14 نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرایە و ریکۆردەکە بە ناوی خۆیەتی، کەچی لیڤەرپوول هەشت جار نازناوەکەی بردووەتەوە.

ئارتێتا پێشبینی یارییەکی بەهێز دەکات، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی تەنیا دوو هەفتە بەسەر رووبەڕووبوونەوەیان لە پرێمەرلیگ

هەردوو یانەکە مێژووێکی گەورەیان لە پاڵەوانیەتییەکە هەیە، جارێکی دیکە رووبەڕووی رکابەرێکی بەهێز دەبینەوە و دەمانەوێت کاروانێکی جوان دەستپێبکەین. یەکسانبوون یەکسانبوونە، دوو هەفتە بەر لە ئێستا لە پرێمەرلیگ یاریمان کرد (1-1)، دڵنیام هەردووکمان پێشبینی یاخود هیوای شتێکی جیاوازمان دەکرد، بەڵام ئێستا رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورەمان لە قۆناخی سێیەم لەپێشە و پێشبینی یارییەکی گەورە دەکەین.

هەرچەندە بەر لە جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ، ئارسیناڵ پێشەنگی پرێمەرلیگ بوو، بەڵام ئێستا دابەزیە پلەی چوارەم. هاندەران گلەیی لە دابەزینی ئاستی گابریێل مارتینێلی، بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد دەکەن.

لە وەرزی رابردوودا، مارتینێلی و ئۆدیگارد بە 15 گۆڵ، گۆڵکارانی گەنەرز بوون، هەروەها ساکا 14 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەبوو. کەچی لەم وەرزەدا، هەرچواریان بەیەکەوە، تەنیا 12 گۆڵیان کردووە. ئارتێتا دەڵێت

ئەوەی وەرزی رابردوو پێشکەشیان کرد، زۆر نائاسایی بوو، دەزانین پارێزگاری کردن لەم ژمارانە ئاسان نییە، نەک تەنیا بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ تەواوی یانەکانیش دیکەش هەمان بابەتە. پێویستە خۆمان زیاتر ماندوو بکەین و سوود لە دەرفەتەکانی گۆڵ کردن وەربگرین.

بە هۆی پێکان و یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا و ئەفریقا، قەبارەی پێکهاتەی ئارسیناڵ بچووک بووەتەوە، بە تایبەت تاکێهیرۆ تۆمیاسو کە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی گەنەرز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button