ئه‌مریکا

بەڕازیل ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوه

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل فێرناندۆ دێنیزی پێش تەواوبوونی وادەکەی دوور خستەوە.

ئەمشەو میدیاکان بڵاویان کردەوە کە بەڕازیل دەستبەرداری ڕاهێنەرە کاتییەکەیان بوونە. ئەوەش دوای ئەنجامدانی تەنها شەش یاریی وەک سەرپەرشتیاری یەکەمی سامبا.

دێنیز کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لە فلۆمینێنسیەوە ئەزموونەکەی گواسترایەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل، بۆ ماوەی یەک ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرا. بەڵام نەگەیشتە وادەی کۆتایی و لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە.

بەڕازیل لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرە کاتییەکەیدا، دوو بردنەوە، یەکسانبوونێک و سێ شکستی تۆمار کردبوو کە دیارترینیان 0-1ی نێو ماراکانا بوو بەرامبەر ئەرجەنتین.

دوای تیتی ڕاهێنەر، دەنگۆیەکان زیاتر لەسەر کارلۆ ئەنچلۆتی و جۆزێ مۆرینهۆ بوون کە ئەرکەکەیان پێ بسپێردرێت. بەڵام ئەوەی یەکەمیان گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێ کردەوە و، سپێشەڵ وەنیش لە نوێترین لێدوانیدا دووپاتی کردەوە کە نە خۆی و نە بریکارەکەیشی هیچ دەستپێشخەرییەکیان لە بەڕازیلەوە پێ نەگەشتووە بۆ ئەو مەبەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button