ئیتاڵیائینگلتەرا

مانچستەر بۆ کڕینی ئامانجە هەرزانباییەکەی دەبێت پەلە بکات… نرخی تەنها 12 ملیۆن یۆرۆیە!

یاریگا –

دەرفەتێکی باش هاتووەتە پێش بۆ یانە ئینگلیزیەکان کە خواستیان لە گواستنەوەی پاولۆ دیبالا هەیە، لە نێویاندا و لە هەموویان نزیکتر مانچستەر یونایتدە.

ئەستێرە ئەرجەنتینیکە کە وەک گرێبەستێکی ئازاد لە ساڵی 2022 ڕووی کردە ڕۆمای ئیتاڵی، بەندێک لە گرێبەستەکەیدا چالاک کراوە کە لە دوای بەرواری 1ی یەنایەری 2024 دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەکی دەرەوەی ئیتاڵیا گفتوگۆ بکات کە بیەوێت و، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی تەنها 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. ئەو کات بڕیار لە دەستی خودی یاریزانەکە دەبێت.

بەندێکیتر ئەوەیە، ئەگەر ئۆفەر لە یانەیەکی ئیتاڵیەوە بێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەی هەر ئەوەندەیە، بەڵام ئەوکات بڕیار لە دەستی ڕۆما دەبێت.

مەرجی یەکەمیان درێژخایەن نییە و لە 1ی ئەم مانگەوە تا 15ی مانگ دیاریکراوە و بوار دراوە بۆ گفتوگۆ. ئەوەش واتا تەنها 10 ڕۆژ کات ماوە لە بەردەم مانچستەر کە خوازیارێکی پاڵەوانەکەی جیهانە، تا گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.

ئەگەر لەم وادەیە دوا بکەون، ئەوا دەکەوێتە هاوینەوە و ئەوەش کاتی زۆر بۆ دانەنراوە، بەڵکو تەنها 1ی یۆنیۆ هەتا 31ی هەمان مانگ دیاریکراوە بۆ کڕیارەکانی دیبالا.

پاولۆ لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە گورگەکانی پایتەختەوە، لە 54 یاریدا توانیویەتی 23 گۆڵ تۆمار بکات. لەو ژمارەیە پێنج گۆڵیان تەنها لەم وەرزە تۆماری کردوون.

ئەگەر بێت و مانچستەر بەو نرخە گرێبەستەکە یەکلایی بکەنەوە، ئەوا بە تەواوەتی جیاواز دەبێت لەو نەریتەی کە کۆتا چەند ساڵی ڕابردوو بە نرخی زۆر یاریزانیان دەگواستەوە بەبێ ئەوەی کاریگەرییان دەرکەوێت بە ئەنجامەکانی یانەکەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button