ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید بەبێ هەشت یاریزانی یاریی دەکات

یاریگا

ریاڵ مەدرید شەوی داهاتوو لە یەکەم یاریی خوی، لە قۆناغی یەکەمی جامی شای ئیسپانیا، رووبەڕووی ئاراندینا دەبێتەوە.

بۆ ئەم یارییە 8 یاریزانی تیپی سەرەکی ڕیال مەدرید ئامادەنابن، تیبۆ کۆرتوا و ئێدەر میلیتاو و دەیڤید ئالابا بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکانیان بۆ ئەم یارییە ئامادە نابن. هەروەها فێرلان مێندی هێشتا چاک نەبووەتەوە و ئەمیش لە یارییەکە بێ نەش دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە لوکاس ڤاسکێز ئەمڕۆ لە راهێنانەکان تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. ئۆرلین  چوامینی و ڤینیسیۆس جونیۆر و تۆنی کرۆس بانگهێشتی ئەم یارییە نەکراون. ئانچێلۆت 5 یاریزانی ئەکادیمیای یانەکە بانگهێشت کردووە بۆ ئەم یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button