ئیسپانیائینگلتەرا

سانچێزی جیرۆنا بووەتە ئامانجی یانەیەکی پریمەرلیگ

یاریگا –

ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی جیرۆنا لە لالیگا بەس بوو تا لە هەموو لایەکەوە تیشەکەکان بخرێنە سەر میگێل سانچێزی ڕاهێنەریان و ببێتە جێی بایەخی یانەکانی دیکە.

جیرۆنا ئەسپی ڕەشی ئەم وەرزی خولی ئیسپانییە و هاوشانی ڕیاڵ مەدرید بە 48 خاڵ پێشەنگ لە ڕکابەرەکانیان زەوت بکەن.

لە خولی ئینگلیزیش نیوکاسڵ، پێچەوانە وەرزی ڕابردوو، ئاستی تەواوەتی دابەزیوە و تا دێت لە پێگەکانی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دوورترڤ دەکەوێتەوە و دەنگۆ لەسەر دوورخستنەوەی ئێدی هاوی ڕاهێنەریان لە هەر جارێک بەهێزترە.

نیوکاسڵ کە لە لایەن سعودیەکان خاوەندارێتی دەکرێت، خواستی زۆریان هەیە یانەکە بگەیەننە ڕیزی زلهێزەکانی ئەوروپا. لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت بۆ شوێنگرتنەوەی ئێدی هاو، باشترین بژرادەی بەردەمیان سانچێزی ئیسپانییە.

ئەم وەشانەی جیرۆنا دیارترین ئەزموونی سانچێزە، ئەگەرچی پێشتر ڕاهێنەرایەتی یانەکانی ڕایۆ ڤایکانۆ و هویسکایشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button