فه‌ره‌نساگرنگترین

کاردانەوەی ریاڵ مەدرید لەسەر قسەکانی کلیان ئێمباپێ ئاشکرا دەبێت

یاریگا

کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، دوای بەدەستهێنانی ناسناوی جامی سوپەری فەرەنسا لەگەڵ یانەکەی، بە لێدوانەکانی هەمووانی شۆک کرد و بە رادەیەک مانەوەی لە یانەکەی یەکلایی کردەوە.

دوای لێدوانەکانی هێرشبەرە فەرەنسیەکە، کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بە دواداچوونی بۆ کاردانەوەی بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، لەبەر ئەوەی یانە شاهانەکە لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم وەرزە بۆ کۆتاجار ئۆفەری گواستنەوەی پێشکەش بکات.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، لە بەدواداچونەکانی کەناڵە ئیسپانیەکە دەرکەوتووە، ئەوەی ئێمباپێ وتوویەتی نە پاریس سانجێرمان و نە ڕیاڵ مەدریدی دڵخۆش نەکردووە و پێدەچێت خۆی ئامادە بکات بۆ جێهێشتنی یانەکەی.

لەلایەکی دیکەوە خوانڤی سانز رۆژنامەنوسی ئیسپانیش پێیوایە، کارگێری یانەی پاریس سانجێرمان بڕوای نەدەکرد ئێمباپێ ئەو رێکەوتنەی نێوانیان ڕابگەیەنێتلەبەر ئەوەی ئەوان پێیانوایە ئەو یاریزانە دەیەوێت دەستبەرداری بەشێکی زۆر لە پاداشتی دڵسۆزی بێت لە بەرامبەر ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button