ئیسپانیا

سوپاسی لاپۆرتا دەکەم کە دووری خستمەوە

یاریگا

شەوی داهاتوو لاس پاڵماس و بارسێلۆنا لە گەڕی 19ـی لالیگا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، گارسیا پیمێنتا راهێنەری خاوەن یاریگا دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و تۆڵەی خۆی لە سەرۆکی یانەی بەرامبەری بکاتەوە.

پیمنتا ساڵانێکی زۆر لە تیپەکانی بارسا ئامادەبوو و بۆ ماوەیەک ڕاهێنەری تیپی دووەمی یانەکە بوو، بەڵام هەر کە لاپۆرتا بوو بە سەرۆکی یانەکە، کارەکەی لەدەستدا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

راهێنەرەکەی لاس پاڵماس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکە گووتی

 ئەمە یارییەکی تایبەتە بۆ من، ساڵانێکی زۆرە لە بارسێلۆنا بووم و نازانم لە ڕۆژی یارییەکەدا چ هەستێکم دەبێت، بەڵام وەک هەمیشە تیپەکەمم ئامادە کردووە. لەوانەیە لەم یارییەدا بە کەمی بتوانین کۆنترۆلی تۆپ بکەین، بەڵام دەبێت باشترین سوود لە هەلەکانمان وەربگرین، بە تایبەتی لە هێلی بەرگریدا دەبێت زیرەک بین و ئازایانە یاری بکەین

پیمنتا سەبارەت بە دوورخستنەوەی لەلایەن خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە یانەکەی دەڵێت

 دوای دوورخستنەوەم لە بارسێلۆنا، هەرگیز رووبەڕووی لاپۆرتا نەبومەوە، بەڵام زۆر سوپاسگوزارم بۆ بڕیاری دوورخستنەوەم. بەهۆی ئەو بڕیارەی لاپۆرتا ئێستا لە لاس پاڵماسم، دوای شەش مانگ لە دەرکردنم، چانسی وەرگرتنی راهێنەرایەتی لاس پاڵماسم بۆ ڕەخسا و لەوە باشتر نەدەبوو. چێژ لە بوونم لەم تیپە وەردەگرم و لێرە زۆر دڵخۆشم. لاس پاڵماس لە هەموو ڕوویەکەوە تیپێکی باش بووە

بابەتی زیاتر

Back to top button