جامی ئاسیا 2023گرنگترین

رێکەوتی یاری نێوان عێراق و کۆریای باشوور لەگەڵ پێکهاتەی پێشبینیکراو بزانە

لە یارییەکی دۆستانەدا لە ئەبوزەبی یاری دەکەن

یاریگا –

هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ جامی ئاسیا 2023 دەستپێکردووە و دوای سێ رۆژی دیکە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەکات.

بڕیارە 12ی ئەم مانگە جامی ئاسیا دەستپێبکات و تاوەکو 11ی فێبرایەر/شوباتی داهاتوو بەردەوام بێت.

شاندی هەڵبژاردەی عێراق بە سەرپەرشتی خێسوس کاساس گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و کۆتا قۆناخی ئامادەکارییەکان لەو شارە دەکات.

شێرەکانی رافیدەین هەوڵی گەیشتن بە خەونە گەورەکە دەدەن و دەیانەوێت سیناریۆی ساڵی 2007 دووبارە بکەنەوە، کە تاکە جامی عێراقە لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا. بەڵام هەڵبژاردەی کۆریای باشوور خاوەنی دوو جامی ئاسیایە.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمدایە، شانبەشانی هەڵبژاردەکانی ژاپۆن، ئیندۆنیزیا و ڤیێتنام.

هەڵبژاردەی کۆریای باشووریش لە کۆمەڵەی پێنجەمدایە، لەگەڵ هەڵبژاردەکانی مالیزیا، ئوردن و بەحرێن یاری دەکات.

زانیاری یارییە دۆستانییەکەی عێراق و کۆریای باشوور

  • یاریگا: شاری وەرزشی ئەبوزەبی
  • رێکەوت: 6ی یەنایەر/کانوونی دووەم
  • کات: 17:00 بە کاتی هەولێر
  • کەناڵەکان: ئەبوزەبی وەرزشی و رابیعەی وەرزشی

مێژووی دوا پێنج رووبەڕووبوونەوە

  • عێراق: 0 بردنەوە
  • کۆریای باشوور: 3 بردنەوە
  • یەکسانبوون: 2 جار

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەڵبژاردەی عێراق

گۆڵپارێز: فەهد تاڵب

بەرگریکاران: عەلی عەدنان – حوسێن عەلی – سەعد ناتق – فرانس پەتروس

ناوەڕاستکاران: بەشار رەسەن – عامر عەماری – زیدان ئیقبال

هێرشبەران: ئەیمەن حوسێن – موهەنەد عەلی – عەلی حەمادی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور

گۆڵپارێز: کیم سیۆنگ جیو

بەرگریکاران: کیم جین سۆ – کیم مین جای – کیم یۆنگ جون – کیم تای هوان

ناوەڕاستکاران: هوانگ ئین بیۆم – لی جای سۆنگ – لی کانگ ئین

هێرشبەران: سۆن هیونگ مین – هوانگ هی چان – ئۆ هیون جیو

بابەتی زیاتر

Back to top button