بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ: لیڤەرپوول و مانچێستەر لە ئەستێرەکەی میونشن نزیکن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

یاریگا –

نیوکاسڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی ناوەڕاست و دۆزینەوەی جێگرەوەی یاریزانە پێکراو و راگیراوەکان، گفتوگۆی لەگەڵ کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە. فولهام و کریستال پاڵاسیش چاودێری یاریزانی پێشووی لیدز یونایتد دەکەن – I Sport

لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی جۆشوا کیمیچ، یاریسازی بایرن میونشن دەکەن – ئاس

مانچێستەر یونایتد بە توندی چووەتە نێو بازاڕی گواستنەوەکان و کۆمەڵێک یاریزانی دەستنیشانکردووە. هەریەکە لە ئێریک ماکسیم چۆپۆ پۆتینگ و تۆماس مولەر، یاریزانانی بایرن میونشن و پەیوەندیان بە تیمۆ فێرنەر، هێرشبەری لایپزیگ کردووە، جیا لەمەش چاودێری سێرهۆ گویراسی، هێرشبەری شتوتگارت و دووەم گۆڵکاری بۆندسلیگا دەکەن – ئاتلێتیک

چێڵسی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئارتیم دۆڤبیک، هێرشبەری جیڕۆنا دەکات. ئەستێرە ئۆکراینییەکە 11 گۆڵی لە کۆی 17 یاریدا کردووە – سەن

ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد دەیەوێت لە مێرکاتۆی ئەم زستانە، پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات، بەڵام گەنەرز ئامادەنییە بڕی 100 ملیۆن پاوەند بە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بدات – فووتبۆڵ ترانسفەرس

رادو دراگوسین، بەرگریکاری جێنوا و هەڵبژاردەی رۆمانیا لەگەڵ تۆتنهام لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند – فابریزیۆ رۆمانۆ

پێناچێت تۆتنهام لە مێرکاتۆی ئەم زستانەدا جموجۆڵ بۆ کۆنۆر گالاگێر بکات، چونکە چێڵسی داوای بڕی 60 ملیۆن پاوەند دەکات – فووتبۆڵ ترانسفەرس

ئێڤەرتن خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ دۆخی دارایی و پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە جیسێ لینگارد، کە تاوەکو ئێستا بێ یانەیە – تۆک سپۆرت

جۆن دوران، هێرشبەری ئەیسی میلان و هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بووەتە ئامانجی ئەیسی میلان، چونکە یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت شوێنی یاریزانێکی نائەوروپی بکاتەوە، چونکە پێکهاتەکەی سنووری دیاریکراوی یاریزانانی ئەوروپی تەواو کردووە – سکای سپۆرتس

ڤلادیمیر کۆوفال، بەرگریکاری وێستهام لە یانەکەی نیگەرانە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی پێنەگەیشتووە – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ تاکێهیرۆ تۆمیاسو دەستپێکردووە – دەیلی مەیڵ

لیڤەرپوول گرنگی بە پاڵینیا، یاریزانی فولهام نەداوە. هەروەها لە کێبڕکێی گواستنەوەی پیێرۆ هینکەیپ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزنیش کشایەوە – بێن جەیکوبس

ئاتاڵانتای ئیتاڵی نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ جۆردان جەیمس، یاریزانی بیرمینگهام سیتی – توتو مێرکاتۆ وێب

بابەتی زیاتر

Back to top button