ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەهدی تارێمی پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە دەکات

یاریگا –

مەهدی تارێمی، ئەستێرەی ئێرانی یانەی پۆرتۆ، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئینتەر گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی تاوەکوو پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات.

گرێبەستەکەی تارێمی لەگەڵ پۆرتۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دەرفەتی ئەوەی هەیە وەک یاریزانێکی ئازاد بچێتە هەر یانەیەکی تر.

کۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی پۆرتۆ، لە کۆتایی وەرزی 2023/24 و لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بەو مانایەیە کە ئەگەری ئەوەی هەیە تارێمی گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات و تەنانەت گرێبەستی پێشوەختە لە 1ی 1ی 2024 (دووشەممە)ەوە دەتوانێت واژۆ بکات.

ئێستا بە پێی راپۆرتێکی توتۆمێرکاتۆ، ئەم ئەستێرە ئێرانییە چەند رۆژێک لەمەوبەر رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئینتەرمیلان ئەنجامداوە و ئامادەیە لە کۆتایی وەرزدا وەکو یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بەم یانەیە دەکات و گرێبەستێکی دوو ساڵە بە مووچەی ساڵانەی سێ ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات.

میدیاکانی ئیتاڵیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تارێمی بڕیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پۆرتۆ نییە، بەڵام تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکەی دەمێنێتەوە، چونکە ئینتەرمیلان نایەوێت لە پەنجەرەی زستانەی مانگی یەکدا گرێبەستی لەگەڵ بکات.

ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە ئۆفەری دیکەی لە سعودیەوە هەیە، بەڵام پێشتر هەموو ئەو ئۆفەرانەی رەتکردۆتەوە و رایگەیاندبوو کە بەنیازە درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی لە تۆپی پێی ئەوروپادا بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button