ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح باسی هەستی لەدەستدانی لێدانی سزا و بردنەوەی پرێمەرلیگ دەکات

''دەتوانین ببینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ''

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی و لیڤەرپوول پێی وایە، تیمەکەی دەتوانێت نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

سەڵاح ئاستێکی زۆر بەرزی لە یاری شەوی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر نیوکاسڵ پێشکەش کرد، هەرچەندە لە گێمی یەکەمدا لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵی کرد و گۆڵێکیشی دروست کرد و سەرکردایەتی رێدزی کرد بە ئەنجامی 4-2 لە نیوکاسڵ بباتەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ رکابەران زیاتر بکات.

لە دوای یارییەکە سەڵاح بەمشێوەیە قسەی بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس کرد

ئەنجامێکی زۆر گەورەیە بۆ ئێمە، یارییەکی زۆر قورس بوو و توانیمان سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنین، ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گشتیداین. دەبێ پارێزگاری لە ئارامیمان بکەین و تەواوی یارییەکەیان ببەینەوە.

لە پرسیاری دەرفەتەکانی بەردەم رێدز بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ، سەڵاح دەڵێت

زۆر بڕوامان پێیەتی، دەبێ بەهێزەوە یاری بکەین و کار بۆ بردنەوە بکەین. ئەگەر بتوانین ئەمە بکەین، ئەوا دەتوانین سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنین. لە پێناڵتی یەکەم سەرکەوتوو نەبووم، حەزم نەکرد بەم ئاستە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە بکەم. لە پێناڵتی یەکەم زۆر شێواو بووم، چونکە گۆڵپارێز جووڵەی دەکرد، بەڵام پێناڵتی دووەمم هاوشێوەی مەشقەکان جێبەجێکرد.

سەڵاح بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی قاهیرەی کردووە و بڕیارە لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ بەشداری لە جامی ئەفریقا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button