ئینگلتەرا

ئۆنانا: خۆشەویستیم بۆ ئینتەر هەتاهەتاییە، بەڵام مانچێستەر یونایتد یانەیەکی گەورەترە

یاریگا

ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی کامیرۆنی مانچێستەر یونایتد کە سەرەتایەکی باشی لە لەگەڵ ئەو یانەیە نەبووە، دەڵێت هەمیشە ئینتەرمیلامئ خۆش ویستووە، بەڵام مانچێستەر یونایتد بە یانەیەکی گەورەتر دەزانێت.

گۆڵپارێزە کامیرۆنیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت دەڵێت

من لە خێزانێکی هەژارەوە هاتووم، سەرەتای ژیانمان هیچمان نەبوو، لە کامیرۆن لەگەڵ هاوڕێکانم دەستم بە یاریکردن کرد و چاوەڕێی داهاتوویەکی لەو شێوەیەم نەدەکرد. یاریکردن لە مانچێستەر یونایتد وەک خەونێکی گەورە وایە. من هەموو ژیانم کارم کردووە بۆ ئەوەی لێرە بم. زۆر شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دەکەم و ئەم درێسە قورسە لەبەر دەکەم.

ئۆنانا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

مانچێستەر یونایتد یانەیەکی گەورەترە لە ئینتەر میلان و خەڵک چاوەڕوانی زۆر شتمان لێدەکەن، بەڵام دڵنیام بەم نزیکانە لەگەڵ هاندەران زەردەخەنە دەکەین، وەک ئەوەی لە ئینتەرمیلان ڕوویدا. زۆر کەس باوەڕیان بە ئێمە نەبوو لە ئینتەر، بەڵام ئێمە سەلماندمان کە دەتوانین چی بکەین و بەڕاستی دڵخۆشم بەو شتانەی وەرزی ڕابردوو بەدەستمان هێنا. ساتی خۆش و ناخۆش بۆ هەمیشە ناخایەنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button