ئیتاڵیا

مۆرینۆ: بە ئازایەتییەوە رووبەرووی یۆڤی بووینەوە

خۆزێ مۆرینهۆ ستایشی ئاستی یانەکەی دەکات سەرەڕای ئەوەی تووشی شکست هاتن بەرامبەر یوڤێنتۆس.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی خولی ئیتاڵیدا، یۆڤی توانی بە گۆڵێکی رابیۆ شکست بە رۆما بهێنێت. خۆزێ دوای یارییەکە وتی

ئێمە توانیمان دەرفەتی لەوە زیاتر دروست بکەین کە چاوەڕواندەکرا بەرامبەر دیوارە پۆڵایینەکەی بەرگری یوڤێنتۆس. بۆیە جێگەی نیگەرانی بوو بە یەکسانی پێ بنێینە نیوەی دووهەم. بۆڤێ و دیبالا  مەترسی راستەقینەیان دروست کرد بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆماربکەین و دوای گۆڵەکەی ئەوانیش دۆخەکە گۆڕا. بەڵام زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکەشمان کرد لە رووی ستراتیجییەوە، وە کەسایەتی یاریزانەکان زۆر بەهێز بوو. شایستەی رێزن.

بەم شکستە رۆما لە پلەی حەوتەم دەمێنێتەوە، بەڵام یۆڤی توانی جیاوازییەکە لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ کەمبکاتەوە بۆ تەنها دوو خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button