ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ کێشەی سەرەکی مانچێستەر یونایتد دەستنیشان دەکات

''دەبێ هێرشبەران بگۆڕین''

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد پێی وایە، پێکانەکان هۆکاری دابەزینی ئاستی تیمەکەن.

دوای دۆڕانی یارییەکەی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست 2-1، تێن هاخ لە دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە، بە هۆی نەبوونی یاریزانی گونجاو و ژمارەی زۆری پێکراوەکان، مانچێستەر نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات.

لە یارییەکەی شەوی رابردوودا، بەهۆی نەخۆشییەوە تێن هاخ لە تواناکانی راسموس هۆیلوند و ئانتۆنی مارسیال. هەروەها لیساندرۆ مارتینێز، کاسێمیرۆ و مەیسن ماونت بە هۆی پێکانی درێژخایەنەوە بەشداریان لە یارییەکەدا نەکرد.

ئەمە نۆیەم دۆڕانی مانچێستەر یونایتدە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ و هێشتا نیو وەرز ماوە، لە دوای یارییەکە تێن هاخ بەمشێوەیە قسەی بۆ Sky Sports کرد

پێکانەکانی کێشەی سەرەکین، راستە هەندێ کێشەی دیکەمان هەیە، بەڵام پێکان کێشەی سەرەکییە. لە مانگی داهاتوودا چەندین یاریزان دەگەڕێنەوە پێکهاتە و دەتوانین ئاستی خۆمان باشتر بکەین. تاوەکو ئێستا بە 9 یاریزانی جیاواز لە هێڵی بەرگری یاریمان کردووە، هاندەران نایانەوێت گوێیان لەمە ببێت، ئەوان دەیانەوێت لە یارییەکاندا سەربکەوین.

تێن هاخ لە کەمی بژاردەکانی هێڵی پێشەوەی زۆر نیگەرانە و هەر لە دوای یارییەکە داوای لە گروپی ئینیۆس بۆ وەبەرهێنان (خاوەن پشکی نوێ) کرد، هێرشبەری نوێی بۆ بگوازنەوە

بەدڵنیاییەوە ئەوان (ئینیۆس) کێشەکانمان دەبینن، دەمانەوێت شتێک دروستبکەین، تاوەکو ئەنجامی کۆتایی ببینین، بۆیە دەبێ هێرشبەرەکان بگۆڕین.

هەفتەی داهاتوو لە جامی FA مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی ویگان ئاتلێتیک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button