ئه‌وروپا

مۆدریچ: دەمەوێت لە نوسینەوەی مێژوو بەردەوام بم

یاریگا

لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ یاریزانانی ڕیال مەدرید دوایین ڕاهێنانی خۆیان لە ساڵی 2023 بە ئامادەبوونی هاندەرانی ئەنجامدا. لە پەراوێزی مەشق و ڕاهێنانە لۆکا مۆدریچ باسی پلان و داهاتووی خۆی کرد و گووتی

پلانم ئەوەیە بەردەوام بم لە تۆمارکردنی مێژوو لە ڕیاڵ مەدرید و بردنەوەی یارییەکان و بردنەوەی نازناوەکان و هیوادارم لەم وەرزەدا ئەوە ڕووبدات. هیوادارم چێژ لە هەموو ساتێک وەربگرم چونکە هەرگیز نازانیت چەند کاتت ماوە لە باشترین یانەی جیهان

مۆدریچ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ماوە و دیارنیە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button