ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی تیاگۆ ئالکانتارا یەکلایی دەبێتەوە

کاتی ماڵئاوایی نزیکە...

یاریگا –

تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی لیڤەرپوول دەمیێنێتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری رۆیشتنی تیاگۆ ئالکانتارا، لە لیڤەرپوول لە مێرکایۆی زستانە زۆر لاوازە و لەم زستانە تیاگۆ ریزەکانی رێدز جێناهێڵیت، ئەمەش لە کاتێکدایە ناوی بە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، ناوەڕاستکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکەی دەمێنێتەوە، لە هاوینیش وەک یاریزانێکی ئازاد ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول دەکات.

تیاگۆ بەهۆی پێکان لەم وەرزە تا ئێستا هیچ یارییەکی بۆ یانەکەی نەکردووە، بەپێی دوایین لێدوانەکانی یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکە، ناوبراو لە مانگی یەکی ساڵی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

ئالکانتارا لە هاوینی 2020 بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام زۆربەی کاتەکان بەهۆی پێکان لە یاریکردن دابڕاوە.

تیاگۆ بە درێسی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 97 یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە. 1 نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، 1 نازناوی جامی کاراباو و نازناوێکی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button