ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر ململانێی پاریس لەسەر ‘بەرگریکارێکی 100 ملیۆنی’ دەکات

"ئەستێرە پۆرتوگالییەکە"

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان، بەرگریکارێکی 100 ملیۆن یۆرییان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمان فەڕەنسی، ئەنتۆنیۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەی بێنفیکای پۆرتوگالیان کردووەتە ئەمانج.

بەرگریکارە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا بەسەردەچێت، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

لەم وەرزە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکان و نەبوونی ژمارەیەک بەرگریکاری ئاستبەرزی پێویست، شەیتانە سوورەکان بەدەست گرفتەکانی هێڵی بەرگری دەناڵێنن.

ئەمەش وایکردووە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئاستبەرز، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Fichajes، جۆرجیۆ سکالڤینی ئیتاڵی و بەرگریکاری یانەی ئاتڵانتا یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی شەیتانە سوورەکان کە نرخی یاریزانەکە 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بەڵام گواستنەوەی ئەم بەرگریکارەیان بە زەحمەتتر سەیردەکرێت، بەوپێیەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیش بە وردی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات و پلانیان بۆ گواستنەوەی رێکخستووە.

مانچێستەر یونایتد 50 ملیۆن بۆ ئامانجەکەی ریال مەدرید تەرخان دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button