ئیتاڵیا

ئینتەر دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و یۆڤی نزیکە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان لە هەفتەی 18هەمی خولی ئیتاڵیدا نەیتوانی لە جەنەوا بباتەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ قایمتر بکات.

چاوەڕواندەکرا ئینتەر بە ئاسانی یارییەکە بباتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی جەنەوا. هەرچەندە ئارناتۆڤیج بە گۆڵێک نێرازوری پێشخست بەڵام رەید دراگوسین ئەنجامەکەی لە کۆتایی نیوەی یەکەم یەکسانکردەوە و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

هەرچەندە ئینتەر هەر وەکو پێشەنگ قۆناغی یەکەمی وەرزی تێپەڕاند و بەو جۆرە پێدەنێتە ساڵی نوێ بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ شەممە، یوڤێنتۆس شکست بە رۆما بهێنێت ئەوا جیاوازی نێوانیان کەم دەبێتەوە بۆ تەنها دوو خاڵ.

هاوکات، ناپۆلی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا بەرامبەر مۆنزا و درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانی دا.

ئەنجامەکانی خولی ئیتاڵی تا کۆتایی قۆناغی یەکەم، ئاماژە بەوە دەکەن پێدەچێت رکابەریی ئەمساڵی سکودێتۆ لە نێوان ئینتەر و یۆڤی دا بێت بەهۆی ناجێگیری ئاستی میلان و ناپۆلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button