ئیسپانیا

برگەیەکی جیاواز لە گرێبەستەکەی ئانچێلۆتی هەیە

یاریگا

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی گرێبەستی نوێی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاگەیاند. ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە تا ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی مێرنگی دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە ڕێگەی بڕگەیەکی تایبەتەوە بەردەوام بێت.

بە گوێرەی ڕێککەوتنێکی هەردوولا، ئەگەر ئانچێلۆتی بەهەر هۆکارێک یانەی ڕیال مەدرید جێبهێڵێت یاخود لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، ئەوا دەتوانێت بە کارێکی دیکە لەم یانەیە بمێنێتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم برگەیە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەکاردەهێنن. پێشتر کاتێک سانتیاگۆ سۆلاری لە مانگی ئازاری 2019 لە پۆستی راهێنەرایەتی مێرنگی دوورخرایەوە، داوای لێکرا لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و دواجاریش بووە بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە شاهانەکە، پێیوایە کەسایەتی ئانچێلۆتی دەتوانێت لە شوێنی دیکەی یانەکە، سوودی بۆ یانەکەیان هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button