ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەوەی کالاگێر لەم وەرزەدا کردوویەتی، لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەدا شتێکی نەکردەنیە!

یاریگا –

لە وەرزە خراپەکەی چێڵسیدا کۆنۆر کالاگێر دەدرەوشێتەوە و ژمارەکانی لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا بێ هاوتایە.

شەو رابردوو چێڵسی توانی 2-1 لە کریستاڵ پاڵاس بباتەوە و هیوایەک بە بەری هاندەرەکانیدا بهێنێت دوای ئەنجامە خراپەکانی

بە گوێرەی ئۆپتا بۆ ئامار و داتا، کالاگێر لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا کە:

  • +20 لێدانی هەبێت بۆ ناو گۆڵ
  • +20 هەلی گۆڵ بڕەخسێنێت
  • +20 دریبڵ (مراوغە)ی سەرکەوتووی هەبێت
  • +20 جار لەناو ناوچەی سزای دژبەردا قاچی بەر تۆپ کەوتبێت
  • +20 کێبڕکێی دوانی بردبێتەوە
  • +20 تاکڵی سەرکەوتوو
  • +20 ڕێگرتن و پچڕاندنی یاریزانی دژبەر

ئاستی کۆنۆری ئینگلیزی تەمەن 23 ساڵان کە هاوینی 2022 گەڕایەوە  چێڵسی، لە کاتێکدایە کە تیمەکە ڕەخنەی زۆری لەسەرە و هیواکانی ئێجگار لاوازە بۆ وەرگرتنی کورسی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بەو بردنەوەیە بلوز گەشتە پلەی دەیەم و کۆتا یاریی ئەم ساڵی 2023ی بەرامبەر لوتن تاونە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button