ئینگلتەرایاریگا

فەرمیی: لۆرێسی گۆڵپارێزی تۆتنهام تا 2020 ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن!

یاریگا- نەهامەتییەکانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیی بە ئەنجامە خراپەکانیەوە نەوەستا و ئەمجارە پێکانی درێژخایەنیش بەرۆکی گرتن و گۆڵپارێزەکەیان تا ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دادەبڕێنێت.

لۆریس لە یاری هەفتەی ڕابردوویاندا بەرامبەر برایتۆن لە میانی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی پریمەرلیگ دووچاری پێکانێکی سەخت هات لە ئانیشکی ڕاستیدا، کە بە ناچاری بردرایە دەرەوەی یاریگا.

پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە جۆر و ئاستی پێکانەکەی تا دوو مانگ و نیویتر لە یاریگاکانی دوور دەخاتەوە، بەوەش گەڕانەوەی دەکەوێتە نێو ساڵی نوێی 2020.

تۆتنهام چ لە خولی ئینگلیزی و چ لە چامپیۆنزلیگ دەناڵێنێت بەدەست خراپیی ئەنجامەکانیەوە، دوایین دۆڕانیشیان لە پریمەرلیگ بەرامبەر برایتۆن بوو بە سێ گۆڵی خاوێن کە تێیدا کاپتن و گۆڵپارێزی یانەکە تووشی پێکانێکی قورس هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button