ئینگلتەرا

هۆگۆ لۆریس ئەوروپا جێدێڵێت

یاریگا

هۆگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی فەرەنسی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو بە یەکجاری ئەوروپا جێبێڵێت.

گۆڵپارێزەکەی سپێرز بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی یانە لەندەنیەکە، پێیوایە کاروانەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە، بۆیە بڕیاریداوە لەندەن جێبێڵێت و لە خولێکی دیکە ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە گۆڵپارێزە فەرەنسیەکەی تۆتێنهام، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لۆس ئانجلۆس ئێف سی ئەمریکی لە گفتوگۆدایە و پێشڤەچونێکی باشیش لە گفتوگۆکاندا هەبووە.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە هۆگۆ لۆریس وەرزی داهاتوو لە خولی ئەمریکا، درێسی لۆس ئانجلۆس ئێف سی لەبەر دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button