ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

گرۆسۆ داوای قەرەبووییەکی زۆر لە لیۆن دەکات

یاریگا-فابیۆ گرۆسۆ داوای قەرەبووییەکی دارایی گەورە لە لیۆن دەکات پاش دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەکە.

گرۆسۆی پاڵەوانی مۆندیالی 2006 لەگەڵ ئیتاڵیا، لە مانگی نۆ دا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وەکو جێگرەوەی لۆران بلانک کرایە راهێنەری لیۆن بەڵام دوای تەنها دوو مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. لەو ماوەیەدا لیۆن چووە کۆتا یانەی ریزبەندی خولی فەڕەنسی و هێرشکرایە سەر پاسەکەیان کە تێیدا گرۆسۆ بریندارکرا.

کۆریێری دیلۆ سپۆرت دەڵێت گرۆسۆ پێی وایە بە دوورخستنەوەی پاش تەنها دوو مانگ لە کاتێکدا گرێبەستەکەی بۆ ساڵێک بووە، لیۆن زیانی بە کەسایەتی و ناوداریی ئەو گەیاندووە. هەر بۆیە داوای دوو ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو دەکات، بە پێچەوانەوە یانەکە دەداتە دادگا بە تۆمەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تاکلایەنە.

لە ئێستادا پیێر سەیج راهێنەری کاتیی لیۆنە و توانیوییەتی کۆتا سێ یاری خولی فەڕەنسی بباتەوە، بەوەش یانەکەی لە ناوچەی دابەزین دەرهێنا و بە 16 خاڵ لە پلەی 15هەمین دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button