ئیسپانیایاریگا

ڕاپۆرتی ناوبژیوانەکەی بارسا و سیڤیا دیمبلی لە کلاسیکۆ دوور دەخاتەوە

یاریگا- شەوی ڕابردوو لە میانی گەڕی هەشتەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیی بارسێلۆنای میوانداریی سیڤیای کرد و بە چوار گۆڵ میوانەکەی شەرمەزار کرد، لەو یارییەی تێیدا دوو یاریزانی بارسا بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا ڕۆناڵد ئاراخۆ و عوسمان دیمبلی لەدوای یەک لەلایەن ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانەوە کارتی سووریان بە ڕوودا بەرزکرایەوە، کە ئەمەی دواییان،  سزای ڕاگرتنیشی بێتە سەر، ئەوەش بە گوێرەی ڕاپۆرتی دادەوەری یارییەکە.

بە گوێرەی کەناڵی ‘مەڤیستار’ی ئیسپانیی کە بابەتەکەی بڵاو کردۆتەوە، دیمبلی وتەی نالایەقی لەم شێوەیەی بە ڕووی ناوبژیواندا گوتووە: “تۆ زۆر خراپیت … بێ سنوور خراپیت.”

ڕۆژنامەی مارکا هەمان بابەتی باس کردووە و پێشبینی ڕاگریرانی یاریزانە فەڕەنسییەکەی بۆ یاری کلاسیکۆ کردووە، بەوپێیەی وەرزی ڕابردوو میکایل کرۆن دێهلی یاریزانی لاکۆرۆنیا بە هەمان هۆکار دوو یاری سزا درا. ئەوە و هاوشێوەی ئەو ڕەفتارە پێشتر هەمان سزا چارەنووسیان بووە.

بارسا بەو بردنەوەیە خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی. یاری داهاتووی بلاوگرانا بەرامبەر ئیبار و، گەڕی دەیەمیش لە نێو یاریگای کامپ نو یەکەم کلاسیکۆی وەرزی نوێ ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button