ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ: دەبێ نزا بۆ سەلامەتی یاریزانان بکەین

''پێویستە گۆمێز بخەینە نێو تۆپێکی خورییەوە''

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری لیڤەرپوول نزا بۆ سەلامەتی جۆ گۆمێز، بەر لە یاری ئەمشەویان بەرامبەر بێرنلی لە پرێمەرلیگ دەکات.

کڵۆپ ترسێکی زۆری لە زیادبوونی ژمارەی یاریزانانی پێککراو هەیە و دەڵێت، دەبێ گۆمێز لە نێو تۆپێکی خوری لوول بدەین، تاوەکو تووشی پێکان نەبێت.

لە یاری رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر ئارسیناڵ، ئێسکێکی سینگی کۆستاس سیمیکاس، بەرگریکاری باڵی چەپ شکا. هەرچەندە یاریزانە یۆنانییەکە وەک شوێنگرەوەی ئاندی رۆبێرتسن یاری دەکرد، ئەویش پێشتر تووشی پێکانی شان بوو.

هەرچەندە گۆمێز لە باڵی راست یاری دەکات، بەڵام بە ناچاری لە شوێنی سیمیکاس و رۆبێرتسن یاری دەکات. کڵۆپ لەبارەی دۆخە نەخوازراوەکە دەڵێت

بەلای ئێمەوە دۆخەکەمان زۆر ناهەموارە، هەندێ جار پێکانی زۆرت هەیە و دەبێ بە دۆخەکە رازی بیت. شکانی ئێسکێکی سینگ، زۆر خراپە چونکە ماوەیەکی زۆری بۆ چاکبوونەوە پێویستە. هاوشێوەی رۆبۆ (رۆبێرتسن)، پێکانێکی جیاوازی تووشببوو، بەڵام کاتێکی زۆری بۆ چارەسەری پێویست بوو. هەموومان دەزانین پێویستیمان بە بەختە بۆ ئەوەی دۆخەکە دەرباز بکەین. دەبێ گۆمێز بخەینە نێو تۆپێکی خوورییەوە، تاوەکو لە پێکان بیپارێزین.

بێرنلی یاری رابردووی بە ئەنجامی 0-2 لە فولهامی بردەوە، بەڵام لە پلەی 19ی پرێمەرلیگدا دێت.

سەیری چەند یارییەکی بێرنلیم کردووە و زۆر بە ئاستیان سەرسامم. شەممەی رابردوو سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

لیڤەرپوول پلەی دووەمی پرێمەرلیگی گرتووە، ئەمشەو بەرامبەر بێرنلی یاری دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button