ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

کاساس بۆ بانگهێشتکردنیان بۆ جامی ئاسیا لە نێوان دوو هێرشبەری کورد دوو دڵە

یاریگا –

خیسۆس کاساس لە نێوان دوو هێرشبەری کورد دوو دڵە بۆ ئەوەی بانگهێشتی جامی ئاسیایان بکات.

وابڕیارە لەم هەفتەیە خیسۆس کاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی کە وابڕیارە لە 26 یاریزان پێکبێت، بۆ جامی ئاسیا ئاشکرا بکات، کە رۆژی 12ـی مانگی داهاتوو لە قەتەر دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان، کاساس بڕیاریداوە بۆ هێلی هێرشبردن بانگهێشتی هەریەکە لە ئەیمەن حوسێن، عەلی حەمادی و موهەنەد عەلی (میمی) بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ بانگهێشتکردنی هێرشبەری چوارەم خۆی یەکلانەکردووەتەوە.

کاساس لە نێوان پەشەنگ عەبدوڵڵا هێرشبەری یانەی دێگێرفۆرسی سویدی و ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری هەولێر یەکێکیان هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی بانگهێشتی جامی ئاسیای بکات و بیکاتە هێرشبەری چوارەمی هەڵبژاردەکەی.

هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی ژاپۆن و ڤیێتنام و ئیندۆنیزیا یاریی دەکات، کە شێرەکانی رافیدەین نۆ جار بەشدارییان کردووە و ساڵی 2007 بۆ جاری یەکەم جامەکەیان بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button