ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی: لویس سوارێز پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد

یاریگا

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرگوایی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی، پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لەگەڵ هێرشبەرە ئۆرگواییەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ وەرزی نوێ، درێسی یانەکەیان دەپۆشێت.

سوارێز دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، ساڵی 2020 پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد، پاشان پەیوەندی بە یانەکانی ناسیۆناڵی وڵاتەکەی و هەروەها گریمیۆی بەڕازیلی کرد.

هێرشبەرە ئۆرگواییەکە جارێکی دیکە لەگەڵ مێسی و بۆسکێتس و ئالبا هاوڕێکانی پێشووی لە بارسێلۆنا، ئەمجارەیان لە ئینتەر مەیامی رکابەری لەسەر ناسناوەکان دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button