ئه‌وروپائیسپانیا

مۆراتا چامپیۆنزلیگ بە هۆکاری یەکسانبوونەکەیان بە ڤالادۆلید دەزانێت

یاریگا- ئالڤارۆ مۆراتا یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید پاساو بۆ یەکسانبوونەکەیان دەهێنێتەوە دوای ئەوەی بەبێ گۆڵ لە یاریگای ڤالادۆلید هاتنە دەرەوە.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە گوتی: “بە هیچ شێوەیەک یارییەکی ئاسان نەبوو، بە تایبەت دوای بڕینی ڕێگەیەیکی دوور و یاریکردن بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ. ئەمە پاساوهێنانەوە نییە، بەڵام هەرچۆنێک بێت کارێکی ماندووکەرە.”

لە بارەی خولی ئیسپانیشەوە مۆراتا گوتی: “خولی ئیسپانیی چیتر وەک ساڵانی ڕابردوو ئاسان نییە. شتەکان قورستر بوونە و کێبڕکێی سەخت هەیە.”

بەو یەکسانبوونەیان لە گەڕی هەشتی لالیگا، ڕۆخی بلانکۆس خاوەنی 15 خاڵن و بە سێ خاڵ دوای ڕیاڵ مەدریدی یەکەمەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button