ئیسپانیا

لە ڕاپرسیەکدا باشترین یاریزانی لالیگا دەستنیشان کرا

یاریگا- دوای وەرزە پڕ کێبڕکێکەی خولی ئیسپانی کە بە پاڵەوانبوونی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی پێ هات، ڕاپرسی و ڕا وبۆچوونەکان دەستی پێ کردووە لە بارەی باشترین یاریزانی خولەکە و باشترینەکانی پێگە جیاوازەکانی یاریگا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاپرسیەکی ئەنجام داوە کە تێێیدا 120 هەزار کەس بەشداری کردووەە. کەریم بنزیمەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆرترینی دەنگەکانی بۆ ڕۆشتووە بە بەراورد بە لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس.

هێرشبەرەکەی مێرەنگی 37٪ی دەنگەکانی بۆ ڕۆشتووە، لە بەرامبەردا مێسی 31% و، ڕامۆس 14٪ وەک یەکەم و دووەمو سێیەمی ڕاپرسیەکە دەستنیشان کراون.

جگە لەوەش، هەر لە هەمان ڕاپرسیدا کاپتنی شاهانەکان لە دوو دەنگدانیتردا بە باشترین هەڵبژێردراوە، لە نێو یاریزانە ئیسپانیە بەشداربووەکانی خولەکەدا بە وەرگرتنی 56٪ی دەنگەکان پێش سانتی کازۆرلای ڤیاڕیاڵ کەوتووە. هاوکات ڕێژە دەنگی 65٪ی پێ دراوە وەک باشترین بەرگریکار.

لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانیش کۆرتوا لە ڕیاڵ مەدرید و، لە هێڵی ناوەندیش کاسیمیرۆی زەڕازیلی هەڵبژێردراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button