ئه‌مریکاگرنگترین

لویس سوارێز پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە دەكات

جارێكی دیكە لەگەڵ لیۆنێل مێسی یەكدەگرنەوە..

یاریگا –

لویس سوارێز، ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە دەكات.

لە ماوەی چەندی رۆژی رابردوودا لویس سوارێز كۆتا یاری خۆی بە درێسی یانەی گریمۆی بەڕازیلیەوە كرد و ئێستا یاریزانەكە بێ یانەیە.

سوارێز (36 ساڵ)، لەگەڵ گریمیۆ کە ئەمساڵ پەیوەندیی بە یانە بەڕازیلییەکە کرد، لەکۆی 45 یاری 24 گۆڵی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لەو یانە بەڕازیلییە کرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ  پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، لویس سوارێز بۆ ئینتەر مەیامی، هەموو شتێك ئامادەیە بۆ راگەیاندنی گرێبەستەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گرێبەستەكە ئامادەیە دوای ئەوەی مانگی رابردوو رێككەوتنی زارەكی كرا، گرێبەستەكە بۆ ماوەی یەك ساڵە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەروەها لە گرێبەستەكەیدا بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ وەرزێكی دیكە لە خۆ دەگرێت.

مێسی و سوارێز بە درێسی بارسێلۆناوە

مێسی و سوارێز شەش ساڵ لە یاریگای کامپ نۆو بەیەکەوە یارییان کردووە و چوار نازناوی لالیگا و نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و چەندین نازناوی دیكەیان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button