ئه‌وروپا

یوێفا بۆ سوپەر لیگ: کەس ئێوەی ناوێت

یاریگا

هەواڵ و دەنگۆکان سەبارەت بە سوپەرلیگ بەردەوامن. بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دادگای باڵای ئەوروپا بڕیاری لە بەرژەوەندی سوپەر لیگدا، بەو پێیەش یانەکان مافی خۆیانە خولی دڵخوازی خۆیان بەبێ دەستوەردانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و فیفا پێکبهێنن.

دوای لێدوانە فەرمیەکەی ئەلێکساندەر سێفرین سەرۆکی یوێفا، هەژماری فەرمیی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی بەرپرسانی سوپەر لیگ کردووە. یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆمەڵگەی تۆپی پێ نایەوێت سوپەرلیگ هەبێت.

هاندەران، یاریزانان، ڕاهێنەران، فیدراسیۆنەکان، یانەکان، خولەکان و هەموو ئەوانەی ئەو خۆشەویستیان بۆ یاریی جوانیان هەیە، بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن و دەڵێن، لە ئەوروپادا جێگەی هیچ جۆرە سوپەرلیگێک نییە. گرنگی وەرزش لەوەدایە کە لە رابردوو هەبووە، تۆپی پێی هی هەمووانە و سنورەکە بۆ هەمووان بهێڵنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button