ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ بەفەرمی جارێکی دیکە سوپەرلیگی رەتکردەوە

یاریگا –

پرێمەرلیگ بەفەرمی جارێکی دیکە پڕۆژەی سوپەرلیگی رەتکردەوە و لە بەیاننامەیەکیدا رایدەگەیەنێت :’بەهەموو شێوەیەک ئەم پڕۆژەیە رەتدەکەینەوە’.

ئەنجوومەنی پرێمەرلیگ لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’کۆمەڵەی خولی نایابی ئینگلیزی ئاگاداری بڕیاری ئەمڕۆی دادگای دادی ئەوروپیین، کە لە بارەی کەیسی نێوان کۆمپانیای سوپەرلیگی ئەوروپی و فیفا و یوێفا دراوە. ئەمە بڕیارێکی گرنگە و لە ئێستاوە خوێندنەوە بۆ کاریگەرییەکانی لەسەر یاری تۆپی پێ دەکات’.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە :’بڕیارەکە رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی خولی بەناو سوپەرلیگی ئەوروپا نییە. پرێمەرلیگ بە هەموو شێوەیەک چەمکی لەمشێوەیە رەتدەکاتەوە. هاندەران چەقێکی گرنگی یارییەکەن و ئەوان بەڕوونی دژایەتی خۆیان بۆ پاڵەوانیەتییە ‘جوداخوازییەکە’ دەربڕیوە، کە پەیوەندی نێوان تۆپی پێی ناوخۆیی و ئەوروپی ناهێڵێت’.

‘پرێمەرلیگ پابەندی خۆی بۆ بنەماکانی رکابەری کراوە دووپاتدەکاتەوە، ئەم بنەمایانە پاڵپشتی لە سەرکەوتنی خولەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەکات’

هەروەها کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بڵاویکردووەتەوە ‘تۆپی پێی لەڕێگەی توانای رکابەرێتی بەرەوپێشدەچێت، ئەم رکابەریەش لەڕێگەی دابەزین و سەرکەوتنی یانەکان دروست دەبێت. سەرکەوتنی ساڵانە لەڕێگەی شایستەیی و لێوەشاوەیی خولەکانی ناوخۆیی دەبێت. ئەمانە هەمووی بەرهەمی رکابەری و نەریتی تایبەتی خولەکانی ناوخۆییە، کە هەموو یارییەکانی کۆتایی هەفتەیەک بەڕێوەدەچن’.

هەروەها لە بەیاننامەکەشدا هاتووە ‘ئەم بنەمایانە لە پەیماننامەی پرێمەرلیگ پەسند کراون کە لە یۆنیۆ/حوزەیرانی 2022 بڵاوکراوەتەوە. ئامانجی پەیماننامەکە باشترکردنی هێزی بەکۆمەڵ و توانستی رکابەرییە لەسەر خولی ناوخۆیی، ئەمەش لە بەرژەوەندی تۆپی پێیە’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02PgboMmAT7145yvSeULx48cbXAzgiPkwLzyeKRLifPojPSk9nGwbodstJbongw5UJl

کۆمەڵەکەی خولی نایابی ئینگلتەرا راشیگەیاندووە :’لەوەتەی ساڵی 2021 پرێمەرلیگ، لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی تۆپی پێ، رێساکانی و بەڕێوەبەردنی یارییەکەی تۆکمە کردووە. پرێمەرلیگ لە گفتوگۆی کراوە و بونیادنەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت. تاوەکو باشترین رێگە بۆ پاراستن باڵانسی خولەکانی ناوخۆیی و ئەوروپی بدۆزینەوە’.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/230584533323728

بابەتی زیاتر

Back to top button