جیهان

یاسایەکی فیفا سێ ئەستێرەی مان سیتی بێ بەش دەکات لە فیناڵی جامی جیهانی یانەکان

یاریکا –

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی هەواڵێکی ئێجگار ناخۆشی پێگەیشت بەر له یاریی کۆتاییان بەرامبەر فلومینێنزی کە بڕیارە هەینی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی زانیاریئامێزی پێگەی SPORTbibleی وەرزشی، هەریەکە لە ئێرلینگ هالاند، کیڤن دیبروین و جێریمی دۆکو ناتوانن لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەشداریی بکەن بەهۆی یاسایەکی تایبەت لە ڕێکارەکانی فیفا.

بەگوێرەی یاساکە، کە پێگە وەرزشییەکە بڵاوی کردووەتەوە، هەر یاریزانێک هەڵنەبژێردرێت بۆ تیمەکەی لە یاریی پێش کۆتایی، ئەوا ناتوانێت لە یاریی دواتر بەشداریی بکات.

سێ یاریزانی ناوبراو، لە یاری پێش کۆتاییان بەرامبەر ئۆراوای ژاپۆنی سەرکێشیان پێ نەکرا لەلایەن گواردیۆلاوە و تەماشای سەرکەوتنی یانەکەیان کرد کاتێک بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ڕکابەرە ئاسیاییەکەیان بردەوە.

ئەگەرچی ڕەنگە پیپ نەیەوێت سەرکێشی بە سێ ئەستێرەکەی بکات کە تازەکی لە پێکان باش بوونەتەوە، بەڵام هێشتا ناتوانێت ناونووسیش بکات بۆ سەر کورسی یەدەک بەهۆی یاساکەی فیفاوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button