ئه‌وروپائیسپانیا

ئەقڵیەتی ئیسپانی زاڵە بەسەر ئەوروپادا

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکان پێشەنگن

یاریگا –

ئیسپانییەکان باڵادەستی خۆیان سەپاندووە بەسەر خولە بەهێزەکانی ئەوروپادا و ئەقڵیەتی راهێنەرە ئیسپانییەکان پێشەنگی ڕکابەرەکانیان لە زۆرینەی رەهای ئەو خولانەدا.

لە خولی ئینگلیزی ناسراو بە پریمەرلیگ، میکێل ئارتێتا کە ئەمڕۆ یادی چوارەمین ساڵی وەرگرتنی پۆستەکەی بوو، توانیویەتی ئارسیناڵ لە پێشەنگ بهێڵێتەوە و خۆی وەک ڕکابەرێکی زلهێزەکانی ئەو خولە نمایش بکات. لە نیوەی یارییەکانی وەرزەکە نزیک دەبینەوە و گەنەرز نایەیەڵێت پێشەنگیی ڕادەستی ڕکابەرەکانی بکات.

لە لالیگایش، جیرۆنا ئەسپی ڕەشی وەرزەکەیە و بە راهێنەرایەتی میشێل سانچێز بووەتە سەرئێشەیەکی گەورە بۆ تیمەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی و چاڤی هێرناندێز و دییەگۆ سیمیۆنی. سانچێز نەک هەر پێشەنگی ریزبەندیی، بەڵکو تیمێکی هێندە هێرشبەریشی دروست کردووە بە جۆرێک لە 17 هەفتەی خولەکەدا توانیویانە زیاتر لە هەر رکابەرێکیتریان، 41 گۆڵ تۆمار بکەن.

لیگ وەنی فەرەنسیش پاریسیەکان بە راهێنەرایەتی لویس ئینریکی کە کەمتر لە شەش مانگە لە پۆستەکەیدایە لەگەڵ کوڕانی پایتەخت، داگیریان کردووە و راهێنەر ئیسپانییەکەی توانیویەتی تیمەکە ڕێک بخاتەوە دوای دەرچوونی سوپەرستارەکانی وەک نێیمار و مێسی و رامۆس باڵانسی یانەکە رابگڕێت لە خولی ناوخۆیی.

هەرچی خولی ئەڵمانیا، کە بە بۆندسلیگا ناسراوە، چابی ئەلۆنسۆ باڵادەستی خۆی تێدا سەلماندووە و لیڤەرکوزنی کردووەتە تیمێکی ترسێنەری ئەوتۆ کە هیچ یارییەکی بە شكست کۆتایی پێ نەهاتووە بۆ جەنگاوەرەکانی. بە جۆرێک، لە خولە ئەوروپیەکانیش دۆڕاندنیان نەچەشتووە و چاوی هەوادارانی تۆپی پێی کەوتووەتە سەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button