ئیسپانیا

پێدری زۆربەی یارییەکان بەهۆی پێکان بەشداری نەکردووە

یاریگا

پێدری ناوەڕاستکاری لاوی یانەی بارسێلۆنا، جارێکی دیکە بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەو یاریزانە بەردەوام وەرزەکانی رابردوو، بەهۆی پێکان لە زۆربەی یارییەکانی یانەکەی بێ بەش بووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو پێکانەی بەرۆکی ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسێلۆنای گرتووەتەوە، رەنگە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی لەدەست بدات، ئەو یاریزان هەمان پێکانی سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بەرۆکی گرتووە.

رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، پێدری لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، لەگەڵ یانەکەی و هەروەها هەڵبژاردەی وڵاتەکەی 69 یاریی دابڕاوە، کە دەکاتە بە رێژەی ٪41 یارییەکان.

پێدری بێجگە لە وەرزی سەرەتای کە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، وەرزەکانی دیکە بەردەوام بەهۆی پێکان، زۆربەی یارییەکانی یانەکەی لەدەستداوە و بەشداری نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button