ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

حەوت یانەی پرێمەرلیگ داوای ئەستێرەیەکی کۆپنهاگن دەکەن

چێڵسی لە هەمووان جددیترە

یاریگا –

یانەی کۆپنهاگن ئامادەیە دەستبەرداری رونی بەردەغچی، هێرشبەری سویدی ببێت، چێڵسی و تۆتنهام لە سەرووی گرنگیپێدەران دێن.

پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، دەمێکە چێڵسی چاودێری بەردەغچی دەکات، کە مانگی رابردوو تەمەنی بووە 18 ساڵ و بە یەکێک لە بەهرەمەندە چاوەڕوانکراوەکانی ئەوروپا دادەندرێت.

مانگی رابردوودا، بەردەغچی، لە چامپیۆنزلیگ گۆڵێکی لە مانچێستەر یونایتد کرد و ناوی چووە نێو داواکراوەکاندا.

هەرچەندە کۆپنهاگن نایەوێت دەستبەرداری یاریزانە سویدییەکە ببێت، بەڵام گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، یاریزانەکە دەیەوێت ریزەکانی جێبهێڵێت و هەوڵی فرۆشتنی بە پارەیەکی گونجاو دەدات.

جیا لە چێڵسی، یانەکانی ئاستۆن ڤیلا، برێنتفۆرد، برایتن، فولهام، مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ یونایتد و تۆتنهام ئامادەن گرێبەست لەگەڵ بەردەغچی بکەن، بەڵام چاوەڕێی کردنەوەی مێرکاتۆی زستانە دەکەن.

لەم وەرزەدا بەردەغچی بەشداری لە 30 یاریدا کردووە و 11 گۆڵی کردووە.

بەردەغچی لە دایکبووی 15ی نۆڤێمبەری ساڵی 2005 و لە کوێت لەدایکبووە. گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ کۆپنهاگن بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button