ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

لیۆ مێسی خەڵاتێکی تایبەت بۆ نادال دەنێرێت

''یەکێکە لە باشترینەکان''

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی دیارییەک بە واژۆی خۆیەوە پێشکەشی رافایێل نادال، ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی ئیسپانی دەکات.

ئەکادیمیای نادال، وێنەیەکی دیارییەکەی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، ساڵێک دوای بردنەوە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا و بەدەستخستنی نازناوی جامی جیهانی.

مێسی لەگەڵ دیارییەکە نامەیەکی بۆ رافا ناردووە و نووسیویەتی

بۆ رافا، لەگەڵ خۆشەویستی و سەرسامییەکی زۆرم – Para Rafa, con mucho cariño admiracion.

نادال دیارییەکەی لە ئەکادیمیاکەی نمایشکردووە، کە دەکەوێتە شاری ماناکۆر و یارمەتی بەهرەمەندان دەدات، تاوەکو رێگەی گەیشتن بە جیهانیبوونی تێنسی سەر زەوی بدۆزنەوە.

هەرچەندە نادال، هاندەرێکی سەرسەختی ریال مەدریدە، بەڵام سەرسامی خۆی بۆ مێسی نەشاردووەتەوە، تەنانەت بۆ بردنەوەی خەڵاتی لاورێس بۆ باشترین وەرزشوانی ساڵ، نادال پاڵپشتی لە مێسی کرد.

رافا نادال خاوەنی 22 خەڵاتی گراند سلامە و خاوەنی ریکۆردی بردنەوەی زۆرترین نازناوی رۆلان گارۆسە.

مێسی خەریکی بەسەربردنی پشووێکی دوور لە ژاوەژاوە لەگەڵ خێزانەکەی و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، ناگەڕێتەوە مەشقەکانی ئینتەر مەیامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button