ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا

لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای یەکساڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

گۆڵکارەکەی تانگۆ لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام، بەبۆنەی یەکساڵ دەرباز بوون بەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی قەتەر، پەیامێکی دڵخۆشی بڵاوکردەوە.

مێسی لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی بەدەستهێنانی یەکەم ناسناوی مۆندیال بە درێسی هەڵبژاردەکەی دەڵێت ” ساڵێک بەسەر جوانترین دەستکەوتی ژیانی پیشەیی خۆمدا تێپەڕی. یادگاری لەبیرنەکراو کە تەمەنێک دەخایەنێت. ساڵیادی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال، لە هەموو لایەک پیرۆز بێت “.

ساڵێک لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ 18/12/2022 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی، توانی یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە فەرەنسا بباتەوە و بونە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button